تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی چوار هاووڵاتی بەلوچ

گرتنی چوار هاووڵاتی بەلوچ
دەنگی خەباتی کوردستان

چوار هاووڵاتیی بەلووچ بە ناوەکانی ئەمین دەهانی، نەزەرمحەممەد دەهانی، سەلمان دەهانی و وەحید دەهانی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسدارانەوە گیراون.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی پاروود سەر بە شاریڕاسکی سیستان و بەلووچستان و چەندین هاووڵاتییان گرتووە کە تا ئێستا ناوی چوار کەس لەوان بریتی لە دوو برا بە ناوەکانی نەزەرمحەممەد دەهانی و ئەمین دەهانی لەگەڵ برازایەکیان بەناوی سەلمان دەهانی و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوە وەحید دەهانی ئاشکرا کراوە.
جێگەی باسە کە، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات ڕژیم گەمارۆی ئەو گوندەیان داوە و دواتر ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان پشکنیوە و چەند هاووڵاتیشیان گرتوو.
شایانی باسە کە لە هۆی گرتن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

14 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی چوار هاووڵاتی بەلوچ

گرتنی چوار هاووڵاتی بەلوچ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی